ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی رەزامەندی نیشاندا له سه‌ر خه‌رجكردنى بڕه پاره‌یه‌ك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سه‌ر خەرجکردنی مینحەی مانگانەی زیندانییانى سیاسی، وەزارەتی دارایی هه‌رێم رەزامەندی نیشاندا، کە ژمارەیان 19 هەزار و 592 کەسە و بڕى پاره‌كه‌ش زیاتر له هه‌شت ملیار دیناره.
بەپێی نووسراوێكى ره‌سمى کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم کراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رەزامەندی نیشانداوە بە خەرجكردنی مینحەی مانگانەی 19 هەزار و 592 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی.
هه‌ر به‌پێى نووسراوه‌كه بڕی پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و زیاتر له 19 هه‌زار كه‌سه بریتییه له، هەشت ملیار و 750 ملیۆن دینار.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌و مینحه‌یه لە ساڵی 2013ه‌وە راگیراوە.
پ ح ع