ئابووری
كاتى ناردنى پاره له به‌غدا و بڵاوكردنه‌وه‌ى لیستى مووچه ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى وته‌ى سه‌ر چاوه‌یه‌ك كه بۆ میدیا عیراقییەکان ئاشكراى كردووه، سبەینێ پێنجشەممە، پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن وەزارەتی دارایی عیراقه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ میدیا عیراقییەکان رایگه‌یاندووه "وەزارەتی دارایی عیراق سبەینێ پێنجشەممە، بڕی تریلۆنێك دینار به مه‌به‌ستى دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران ده‌نێرێت بۆ هەرێمی کوردستان".
راشیگه‌یاندووه "پاره‌كه بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەکانیشه و ئه‌وانیش مووچەکانیان دوا ناکەوێت".
روونیشیكراوه‌ته‌وه "هه‌ركه ئه‌و بڕه پاره‌یه خرایه سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێمى كوردستان، لیستی مووچە له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه"
پ ح ع