کوردستانی

كۆتایی به‌گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆتایی به‌گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر هات

مه‌ودا میدیا-

كۆمپانیای دانه‌ غاز،كۆتاییهێنان به‌گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت "ئینه‌رفلێكس ئه‌ركه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا جێبه‌جێنه‌كردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر".

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كۆمپانیای دانه‌ غاز رایگه‌یاندووه‌ "كۆمپانیای پێڕڵ پێتڕۆڵیۆم ئاگاداری كردینه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئینێرفلێكس كه‌ به‌ڵێنده‌ری سه‌ره‌كی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆره‌ راده‌گرێت به‌هۆی ئینێرفلێكس ئه‌ركه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یدا جێبه‌جێنه‌كردووه‌".


راشیگه‌یاندووه‌ "پێڕڵ پێتڕۆڵیۆم به‌فه‌رمیی كۆتایی به‌گرێبه‌ستی كۆمپانیای ئینه‌رفلێكس هێناوه‌ كه‌ به‌ڵێنده‌ری پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆره‌ به‌ كه‌ی ئێم 250 ناسراوه‌، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكار بۆ دواكه‌وتنی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی گازی كۆرمۆر".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "كۆمپانیای ئینێرفلێكس زیانی به‌ پرۆژه‌كه‌ گه‌یاندووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری دواكه‌وتنی په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان