کوردستانی

عومەر گوڵپی: هەموو دڵخۆشییەکان ئەوەیە بەغدا بڕوخێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومەر گوڵپی: هەموو دڵخۆشییەکان ئەوەیە بەغدا بڕوخێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رەخنەی تووند لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەگرێت لەبەرانبەر بێ باکیان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و ئاشکرایکرد لە خەیاڵدا دەژین.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "هەموو دڵخۆشییەکانی بەرپرسانی هەرێم ئەوەیە کە بەغدا دەڕووخێت، فەیلەسوفەکانیان دەڵێن ناگاتە مانگی نۆ بەغدا رووبەڕووی شکست دەبێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نەوەک مانگی نۆ! گریمانەی ئەوە دەکەن ئێستا بەغدا رووخاوە،  بە خەڵک بڵێن بەدیلتان چییە؟ چۆن بودجە و مووچەی خەڵک دابین دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان بەرپرسیاری ژیانی خەڵکن، داهاتی نەوت و ناوخۆیان لەبەردەستە بۆ مووچە نادەن، خەڵک تاکەی باجی شکست و گەندەڵی ئەوان بدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan