کوردستانی
مامۆستایانی ناڕازیی خۆپیشاندانەکان دەستپێدەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پەیامێکیان ئاڕاستە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان کردو لە بەرانبەر دواکەوتن و نەدانی مووچە داوای هەڵوێستیان کرد.
ئەمجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی رایگەیاند "بڕیاریانداوە دیواری بێدەنگی بشکێنن و خۆپیشاندانەکان دەستپێبکەنەوەو بارودۆخی ناهەمواری خەڵک و نەبوونی مووچە، ژیان و گوزەرانی هەمووانی رووبەڕووی کارەسات کردووەتەوەو بێدەنگی زیاتر کارەساتی زیاتر دەخوڵقێنێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەموو بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ خەڵکی برسیکراو بێنە مەیدان و واز لە قسەت سەرشاشەکان بهێنن تاوەکو فشارێک دروستبکرێت دەسەڵات ناچاربکەن یان مووچە دابەش بکات یان ناو، ئایبان و UPNی فەرمانبەران بنێرن بۆ بەغدا هەتا تەوتین بکات و چیتر مووچەی خەڵک نەکەنە کارتی سیاسی و خەڵکی پێ برسیتر نەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان، دوکاندار و کاسبکاران و هەموو چین و توێژەکان بەشداریی فراوان بکەن لە خۆپیشاندانی رۆژی پێنجشەممە 2025/6/26، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی".
ب ح

بیروڕا