راپۆرت

په‌نابه‌ران له‌ نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شى نشتیمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌نابه‌ران له‌ نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شى نشتیمان

مه‌ودا میدیا-

نەمامێکم نەبا غوربەت وشکم بکا و ھەڵمکەنێ.
بمبەنەوە بۆ نشتیمان، چۆڕێ ئاوی کانیم بەنێ

ئاخۆ لە ئێستادا ئەوە حەسرەتی سەر دڵی هه‌موو په‌نابه‌رێكه‌؟ یان ئێستا نەک چۆڕێ ئاوی کانییەکانی کوردستان بەڵکو رووبارێکیش، وایان لێدەکات بگەڕێنەوە؟

ئێستا کە دەبینن بەم رۆژگارە کەسوکاریان داد و بێدایانە بە دەست نەبوونی چۆڕێ ئاو، و خۆپیشاندان دەکەن و رێگاکان دادەخەن لەبەر بێ ئاویی، بێ ئومێدتر نابن لەوەی رێگای گەڕانەوە بۆ باوه‌شى نشتیمان ھەڵبژێن و ئەوانیش بە حەسرەتی چۆڕە ئاوەکەوە سەربنێنەوە؟
 
تۆ بڵێی لەم دۆخە پڕ لە قەیران و نەھامەتییەی نشتیمان، په‌نابه‌ران تەمەنا بکەن بگەڕێنەوە؟

تاکەی ئەم پەندە لە کۆڵی کورد نابێتەوە کە دەڵێ: ساڵ بە ساڵ، خۆزگەم بە پار. تاکەی دەسەڵاتی کوردی کار لەسەر تۆخکردنەوەی ئەم پەندە دەکات بە سەختکردنی ژیانی میللەتەکەی و بێباکیش لە ئەو رێژە زۆرەی کۆچبەران و نشتیمان جێھێشتن.

وەک سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بۆ مەودا میدیا دەڵێت "تەنھا له‌ ماوه‌ى سه‌ره‌تاى ساڵى تازه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ حه‌وت مانگه‌ و هێشتا نه‌گه‌شتوین به‌ 12 مانگى ساڵ، ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ و نشتیمانیان به‌جێهێشتووه‌، له‌ سه‌روو 5 هه‌زار هاوڵاتییه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و رێژه‌یه‌ش 43 كه‌سیان بوونه‌ته‌ قوربانى".

له‌ باره‌ى ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ى كۆچبه‌رانیش، به‌كر بابانى، وتى " ئه‌گه‌رچى كۆچكردن دیارده‌یه‌كى ئاساییه‌ و له‌ هه‌موو جیهاندا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌شێكى چاولێكه‌رییه‌، به‌شى زۆریان له‌ ژێرفشارى بێكارى و نادادى و بێ هیواییه‌، كه‌ واى كردووه‌ تاكه‌ رێگاى گه‌نج هه‌ڵاتن بێت له‌ نشتیمان و رێگای ھات و نەھات بگرنه‌بەر و سەدان کەس لەو رێگا سەختدا گیانیان بە غوربەت بسپێرن".

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌كان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وان پێیان باش نییه‌ هاوڵاتییان رێگاى نایاسایی بگرنه‌به‌ر و خۆیان راده‌ستى مه‌رگ بكه‌ن، له‌ به‌رانبه‌ریشدا داواكارن ده‌سه‌ڵات بێته‌ سه‌ر خه‌ت به‌ به‌خشینی هیوایه‌ك و هه‌نگاوێك بنێت بۆ ره‌خساندنى هه‌لى كار، تاوه‌كو گه‌نجان سه‌رقاڵ بكه‌ن و ئایینده‌یه‌كى روونیان هه‌بێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە