کوردستانی

داواى ئازادكردنى فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواى ئازادكردنى فیگه‌ن یوكسه‌كداغ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ هاوڕیزیی ژنان لەگەڵ یوکسەکداغ سیاسەتوانی زیندانیكراوى کورد له‌ توركیا هەڵمەتێکی بۆ ئازادیی زیندانیانی دۆسیەی کۆبانی رێكخستووه‌.

تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ هاوڕیزیی ژنان لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان(HDP) کە ئێستا لە زیندانی ژمارە یه‌كی سەرووئەمنیی قۆجائلی زیندانییە، هاوکات لەگەڵ دەسپێکی مانگی ئه‌یلول هەڵمەتێکی بۆ ئازادیی زیندانیانی دۆسیەی کۆبانی لە ژێر ناوی "ئازادی بۆ فیگەن یوکسەکداغ" رێكخست.

ئەم هەڵمەتە کە بریتییە لە داخوازی بۆ ئازادیی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و زیندانانی تری دۆسیەی کۆبانی، لە لایەن تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ هاوڕیزیی ژنان، پێکهاتوو لە ژنانی ئەندامی یەکێتی سۆشیالیستیی ژنانی ئەورووپا(SKB)، زۆرا و پلاتفۆڕمی دەنگی زیندانیان(TSP).

لە بەیاننامەی ئەو تۆڕە نێودەوڵەتییەدا هاتووە "ئێمە لە بەرانبەر سزای زیندانیکراوانی 13 سیاسەتوانی شۆڕشیی کورد کە لە بەرواری 16ى ئایارى 2024 لە دادگەی سینجانی ئەنقەرە لە دۆسیەی کۆبانیدا دادگاییکران، بێدەنگ نابین و لە هەوڵەکانمان ناکشێینەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە