کوردستانی
وته‌بێژى یه‌كێتى: لە سەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردن، حکومەتى نوێ پێكده‌هێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، وتەبێژی یەکێتیی رایده‌گه‌یه‌نێت "لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردن، حکومەتى نوێی هەرێمی کوردستان پێكده‌هێندرێت و لەگەڵ لایەنەکانیش رکابەرى یەکترن نەک دووژمن".
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانییدا سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشكرایكرد "لەگەڵ لایەنەکانى تر ئێستا ململانێ‌یان هەیە، به‌ڵام پێشتر یەکگرتوو بوو،، بۆیه ئه‌وان رکابەرى یەکترن نەک دووژمن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له پاش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له 20ی 10، لایه‌نه‌كان به مه‌به‌ستى پێكهێنانى ئیداره‌ى نوێ یەکگرتووییان دەبێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى نەخشەى سیاسى لە سەر بنەماى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن".
پ ح ع