کوردستانی

قوربانییه‌كانى هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ى شارباژێر ده‌ناسرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوربانییه‌كانى هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ى شارباژێر ده‌ناسرێنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دووان له‌ قوربانییه‌كه‌ى هێرشه‌ دلرۆنییه‌كه‌ى ناوچه‌ى شارباژێر ناسراونه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌ به‌ ناوى (بورهان سه‌عید) و ئه‌وى تریان منداڵێكه‌ كانوولاى له‌ ده‌ست بووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى بوونه‌ قوربانى له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكدا له‌ ناوچه‌ى شارباژێر، یه‌كێكیان شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەیه‌ بەناوى (بورهان سەعید) كه‌ خەڵکى گوندى چەمەکە و لەدایکبووى ساڵى 1976 بووە".

هه‌روه‌ها، ئه‌كێكی تریان منداڵێک بووه‌ كه‌ کانوولا بەدەستییەوە بووە، به‌ڵام كه‌سى سێیه‌میان به‌ هۆى زۆرى سووتاوییەکەیەوە تاوه‌كو ئێستا نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌.

مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى زانیوه‌، كه‌سوكارى شۆفێره‌كه‌ باسان له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و دوو كه‌سه‌ى تر كه‌ سه‌رنشین بوونه‌ له‌ رێگا بورهان سه‌عید هەڵیگرتوون و نازانن كێن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ رۆژى چوارشەممەش، به‌هه‌مانشێوه‌ بەهۆى بۆردوومانى درۆنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ى خه‌له‌كان ئۆتۆمبێلێک سووتا و سێ کەس بوونە قوربانى، هاوكات له‌ 23ى ئابى 2024، له‌ نزیك سه‌یدسادق له‌ رووداوى هاوشێوه‌دا به‌ درۆن ئۆتۆمبێلێك كرایه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ دوو رۆژنامه‌نووسى ژن گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكى تریش بریندار بوو.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان