ئابووری
ده‌ست به ته‌وتینى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند، نوێنەرانی یەکێتی لەبەغدادەوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەی تەوتین.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند "په‌یامی سه‌رۆك بافڵ له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به هه‌ژماری من و پشتیوانی ته‌وتین، په‌یامێكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و بڕ‌یاری دادگای فیدراڵۆی یه‌كده‌گرێته‌وه، چونكه بابه‌تی ته‌وتینی مووچه له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه یه‌كلاكراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت له‌لایه‌ن بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه مووچه ته‌وتین بكرێت".
وتیشى "نوێنەرانی یەکێتی بە زووترین کات لەبەغدادەوە کاردەکەن بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەی تەوتین، چونکە تاكه رێگایه بۆ مووچه‌خۆر تا متمانه‌ی زیاتری بۆ دروستببێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه فیدراڵییه‌كان دروست نه‌كردایه، ده‌مێك بوو مووچه‌خۆران هه‌ژماری بانكییان ده‌بوو، به‌ڵام ئێستاش ده‌توانرێت له‌و ماوه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراق دیاریی كردووه بۆ ته‌وتین كردنی مووچه‌خۆران كه كۆتایی مانگی 12ی ئه‌مساڵه ده‌توانرێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌جێبگه‌یه‌نرێت:,
ع