کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا زه‌نگى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى لێدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا زه‌نگى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى لێدا

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزراەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی دژی هەر جۆرە دواخستنی زیاتر یان دروستکردنی کێشە لە رەوتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە.

متیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند "ئەمه‌ریکا دژی هەر جۆرە دواخستنێکی زیاتر یان دروستبوونی کێشەیه‌ لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانە کە یەکێک لە بنەماکانی دیموکراسی".

وتیشى "بەشداری نوێنەرەکانی ئەمه‌ریکا لە چاودێریی بەسەر بەڕێوەبەردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی كوردستان، بە هاوئاهەنگی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق"

بڕیاره‌ رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان