کوردستانی
سبهینێ زەوی بەسەر نزیکەى 600 کەسدا دابهشدهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەوانیى هەڵەبجە بریاریدا رۆژى سێشەممە 15ى تشرینى یەکەمى 2024، بەشێوەی تیروپشک زەوی بەسەر سەرجەم وارسی سەربەرزی شەهیدانی سنووری شارەوانییهكاندا دابەشبکرێت و دهشڵێت "ژمارەیان نزیکەى 600 کەسە".
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیى هەڵەبجە رایگهیاندووه "بەمەبەستی ئامادەکاریی دوا قۆناغی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر وارسی سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی کیمیاباران، کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتى سەرۆکى شارەوانى و بەرپرسى بەشەکانى پەیوەست بە پرۆسەکە بەڕێوەچووە".
راشیگهیاندووه "لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە رۆژى سێشەممە، 15ى تشرینى یەکەمى 2024، بەشێوەی تیروپشک زەوی بەسەر سەرجەم وارسی سەربەرزی شەهیدانی سنووری شارەوانییاندا دابەشبکرێت".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "تیروپشکەکە لەهۆڵی ئەختەرخان ئەنجامدەدرێت و پێویستە وارسەکان پێناسى شەهیدان و کارتی نیشتمانیی یان پێناسى بارى شارستانییان پێبێت".
ئاماژه بهوهشدراوه "سەرجەم وارسی شەهیدان کە ژمارەیان نزیکەى 600 کەسە، سوودمەند دەبن لەوەرگرتنى زەوى، بەڵام دابەشکردنەکە بەشێوەى تیروپشک دەبێت".
پ ح ع