ئابووری
جوتیارێكى نمونه‌یی ته‌ماته‌ى ره‌شى به‌رهه‌مهێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جوتیارێكى نمونه‌یی له سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ته‌ماته‌یه‌كى ره‌شى به‌رهه‌مهێناوه و ده‌ڵیت، توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
شێخ جەمال کرپچنەیی، جوتیارە نمونەیی له ناحییه‌ى سەنگاو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند"ده‌ستمان كرد به به‌رهه‌مهێنانى جۆرێكى ته‌ماته بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت و له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلول ئه‌و چاندنه‌مان ئه‌نجامدا".
وتیشى "ته‌ماته‌كه گه‌یشتووه‌ته به‌رهه‌م و له جۆرى ته‌ماته‌ى ره‌شه، له‌گه‌ڵ چه‌ند تێكه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌مان كردووه، 20 ته‌رزمان چاندووه و ده‌مانه‌وێت توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئامانجامان له‌و كاره ئه‌وه‌یه بزانین تا چه‌ند ئه‌و جۆره ته‌رزه به‌رگه‌ى سه‌رما ده‌گرێت و له داهاتوو به فراوانى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ئه‌و جوتیاره پێشتر چه‌ندین جۆر ته‌ماته‌ى به‌رهه‌مهێناوه و یه‌كێكه له جوتیاره نمونه‌یه‌كانى كوردستان كه وه‌ك یه‌كه‌م جوتیار بانگهێشتى ده‌ره‌وه كرا.
ع