گێتی
ئێران پایتهختى ئیدارهی دەوڵەتەكهى دهگوازێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوە، پایتەختی ئیداریی دەوڵەت لە تاران بگوازێتەوە و بە کردەوە هەنگاوەکانی پڕۆسەی گواستنەوەکەی دەستپێکرد.
مەسعود پزشکیان، سەرۆکی کۆمارى ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی، جێگری یەکەمی، محەمەد رەزا عارفی راسپارد، پلانێک بۆ گواستنەوەی پایتەخت ئامادە بکات".
باسى لهوهشكرد "چیدیکە ناتوانین ئەو پرسە دوا بخەین، چونکە لە ئاییندەدا ئێران ڕووبەڕووی کێشەی ژینگەیی و زۆر گرفتی دیکە دەکاتەوە".
پێشتر پزیشكیان ئهوهى راگهیاند "زۆر پێویستە پایتەختی کۆماری ئیسلامی لە تارانەوە بگوازرێتەوە بۆ کەناراوەکانی کەنداو، چونکە تاران گرفتاری چەندین کێشەیە، کە ناکرێت بە شێوەی دیکە چارەسەر بکرێن".
ع