کوردستانی
بۆ ئه‌وانه‌ى دوێنێ له سه‌رژمێریی تۆمارنه‌كراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بژمێرێكى تۆماركردنى سه‌رژمێریی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ى دوێنێ تۆمارنه‌كراون و بژمێر سه‌ردانى نه‌كردون، ئه‌مڕۆ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
شاناز جه‌بار، بژمێریی سه‌رژمێریی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، دووەم رۆژی قەدەغەی هاتوچۆیە، بۆ تۆمارکردنی سەرژمێریی لە عیراق و هەرێمی کوردستان".
وتیشى "ئەگەر دوێنێ تیمەکانی سەرژمێریی سەردانی هه‌ر ماڵ و خێزانێكیان نه‌كردووه، بۆ تۆمارکردن، ئەمڕۆ سەردانیان ده‌كه‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و كه‌سانه‌ی به هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردبن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن له رێگه‌ی هێڵه‌كانی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه".
ع