کوردستانی
ئه‌نجامى سه‌رژمێریی بۆ كوردستان مه‌ترسیداره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "ئه‌نجامى سه‌رژمێریی بۆ كورد گرنگه، چونكه به‌غدا به‌كاریده‌هێنێت له یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو به‌هۆى رێژه‌ى هاوڵاتیی".
وتیشى "پشكى كورد به‌پێى بودجه له%12.67 دانراوه، له دواى سه‌رژمێریی به‌پێى رێژه‌كه پشكى كورد دیاریی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر زیاد بێت یان كه‌مبكرێت، به‌ڵام گه‌شبین نین به‌وه‌ى كه زیاد بكرێت و ره‌نگه كه‌مبكرێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "ناوه‌ڕاست و خواروى عیراق گه‌شه‌ى دانیشتوانى زیادیكردووه، به‌ڵام هه‌رێم زیادى نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ى كورد دابه‌زێت پشكى داده‌به‌زێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مه‌ترسییه‌كى تر له باره‌ى كورسیی هه‌رێمى كوردستانه بۆ په‌رله‌مانى عیراق، ئه‌گه‌ر رێژه‌ى دانیشتوانى عیراق ئه‌وه‌نده زۆر بوو، عیراق ژماره‌ى كورسییه‌كانى گه‌یشته 400 كورسیی، هه‌رێمى كوردستان ره‌نگه له 63 كورسییه‌كه بمێنێته‌وه و زیاد نه‌كات".
ع