ئابووری
بەغدا مووچە دەنێرێت و مەرجیشی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.
سەرچاوەیەك لە حکومەتی عیراق بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیومی راگەیاندووە "هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ داوای ناردنی 350 ملیار دیناری داهاتە نانەوتییەكان لە حكومەتی هەرێم دەکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی گەشتی دەرەوەی تەیف سامی،وەزیری دارایی و بوونی كێشە لە لیستەكاندا، ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دواکەوتووە".
ب ح