گشتی

کارداشیان یانەیەک لە ئینگلتەرا دەکڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارداشیان یانەیەک لە ئینگلتەرا دەکڕێت
مەودا میدیا- 

بەپێی چەند پێشبینییەک، پێدەچێت کیم کارداشیان، خانمە نمایشکاری بەناوبانگی ئەمەریکی سەرقاڵی کڕینی یانەیەکی وەرزشی لە ئینگلتەرا بێت. 

بەپێی ئادەم سومرفێڵد، پسپۆڕی وەبەرهێنان لە تۆپی پێ دا، کارداشیان بەهاوکاریی چەند کەسایەتییەکی دیکەی بەناوبانگی ئەمەریکا، دەیەوێت لە بواری وەرزشیدا وەبەرهێنان بکات.

سومرفێڵد ئەوەشی وتووە کەوا پێیوایە ئەستێرە وەبەرهێنەکان لە یانەکانی ئینگلتەرا قازانجی زۆر دەکەن، چونکە وەبەرهێنان لە وەرزشدا، سەرنجی سپۆنسەرەکان و مارکە بازرگانییە گەورەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکان رادەکێشێت و ئەوەش لە کۆتاییدا قازانج بەوەبەرهێنەرەکان دەگەیەنێت.

ئەوەش هاتووە "هیچ یانەیەکی دیاریکراو دەستنیشاننەکراوە کەوا کیم کارداشیان وەبەرهێنانی تێدا بکات، بەڵام دڵنیام لە داهاتوودا ئەوە روودەدات".

س.س

Qaiwan
Qaiwan