ئابووری
به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستاندا و هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌گات.
محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانداوه و بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كه‌م گوژمه‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌یه هه‌رێم لیستى مووچه‌ى بۆ به‌غدا ناردوه و به‌هۆى خراپى لیستى مووچه، به‌غدا ناردنى پاره‌ى راگرتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "تا ناردنى ته‌واوى پاره‌ى مووچه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه بڵاوناكاته‌وه و به‌وپێیه، دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌گه‌ر بێت‌و گرفت دروست نه‌كرێت به‌تایبه‌ت له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
رۆژى رابردووتر مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه "ئه‌م هه‌فته‌یه به‌غدا پاره‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرێت و ناردن و دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو".
ع