کوردستانی

کۆمیسیۆن زانیاریی نوێ له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمیسیۆن زانیاریی نوێ له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ڕوو
مه‌ودا میدیا-

کۆمیسیۆن 97%ى ته‌واوبوونى ئامادەکارییەکانی بۆ ئه‌نجامدانى ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ به‌ زیادبوونى سكاڵاكانیش ده‌كات و ده‌شڵێت "سه‌رپێچیكاران سزا ده‌درێن".

ئەیسەر یاسین، وتەبێژی لیژنەی ناوەندی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای كرد "سەرجەم کارە ھونەری و لۆجستییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ئامادەن و لە ئێستاشدا ئامادەکارییەکان بەردەوامن   و  97%ی ئامادەکارییەکان تەواو بوون". 

سه‌باره‌ت به‌ تۆماركردنى سكاڵاكانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "تاوه‌كو ئێستا 38 سکاڵا لەسەر بانگەشەی کاندیدەکان تۆماركراوه‌، به‌جۆرێك سێ سكاڵا لە دھۆک و 14 لە ھەولێر و 21 لە سلێمانی".

وتیشى "کاندیدێكیش سکاڵای تۆمار کردووە و دوو تانەش لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، وه‌ بە ھەماھەنگیش لەگەڵ شارەوانی پارێزگاکان وێنەی ئەو کاندیدانە لادەده‌ن کە پێشێلکاریان کردووە و سزی داراییشیان دەده‌ن".

ئەیسەر یاسین، روونیشیكرده‌وه‌ "سه‌باره‌ت به‌ دانانی ئامێر و پێداویستییەکانی دەنگدان ئامادەکارییه‌كان لە کۆگای نووسینگەی پارێزگاکان دەستیپێکردووە و لە رۆژانی 15 و 16 و 17ی ئەم مانگە بە سەر ناوەندەکانی دەنگدان دابەشدەکرێن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان