کوردستانی

پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە
مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرده‌وه‌ و رايدەگەيەنێت "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ".

راشییگه‌یاندووه‌ "سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ".
 
بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیه‌:
 
هەولێر: 34

سلێمانی: 31

دهۆک: 32 

کەرکووک: 36

هەڵەبجە: 35 

زاخۆ: 34 

حاجی ئۆمەران: 23 

سۆران: 32 

گەرمیان: 38 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان