کوردستانی
ناحیه‌یه‌ك له گرفتى ئاوى خواردنه‌وه رزگارى ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ئێستادا پرۆژه‌ى پاڵاگه‌یه‌كى ئاو كه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه راگیرابوو، بۆ ناحیه‌ى باوه‌نوور كه‌وتووه‌ته‌وه كار و وته‌بێژى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش رایده‌گه‌ینێت "له 30% پرۆژه‌كه ته‌واو بووه و به مه‌به‌ستى په‌رپێدانى زیاتر به پرۆژه‌كه و زوو ته‌واو بوونى، نه‌یانداوه به كۆمپانیا و خۆیان له ئه‌ستۆیان گرتووه، بۆیه به‌زووترین كات ته‌واو ده‌بیچت".
سالار عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "فه‌رمانگه‌ى ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نوور له رووى كوالێتییه‌وه، ئاوى خواردنه‌وه‌یان ته‌ندروست نه‌بوو، بۆیه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان و ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه توانرا یه‌كه‌یه‌كى پاڵاوگه‌ى ئاو كه له ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه وه‌ستابوو، بخرێته‌وه كار".
وتیشى "ئێستا پرۆژه‌كه قۆناغى یه‌كه‌مى كه بڕه‌كه‌ى پێكهاتووه له یه‌ك ملیار و 123 ملیۆن دینار، كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و له ئێستادا 30% ته‌واو بووه، كه ئه‌ویش خۆى له هه‌ڵكه‌ندنى بیرى سه‌دحى و قوفڵ و راكێشانى تۆڕى ئاو بۆ ناو ناحییه‌كه و چه‌ند پێداویستییه‌كى تر ده‌بینێته‌وه".
سالار عه‌زیز، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى زیاتر په‌ره به پرۆژه‌كه بده‌ن، نه‌یانداوه به كۆمپانیاكان و خۆیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان ئه‌و پرۆژه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه و كارى جدى له سه‌ر ده‌كه‌ن تاوه‌كو ناحیه‌كه تووشى قه‌یرانى ئاو نه‌بێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن به‌زووترین كات ته‌واو ببێت".
پ ح ع