کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی وانەبێژان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی وانەبێژان
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ کران بە گرێبەست، بەڵام تاوەکو ئێستا شایستەداراییەکانی وانەبێژییان وەرنەگرتووە و نوێنەرێکیشیان دەڵێت "تاوەکو مانگی 11، سەرجەم شایستەداراییەکانیان وەردەگرن".

لەپاش ئەوەی دەستکرا بە دابەشکردنی شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی شەش، بەڵام مانگەکانی حەوت و ھەشتیان ماوە و بەپێی زانیارییەکانیش لەم چەند رۆژەی داھاتوودا یەکەم مووچەی گرێبەست بوونیان بۆ مانگی نۆ وەردەگرن.

لە بارەی شایستەداراییەکانی مانگەکانی حەوت و ھەشت، کارۆغ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لەبەر ئەوەی  ئەو دوو مانگەیان لە پێشووی ھاوینەدان نیو مەقتوعەیە(نیو مەووچەیە)، واتە ھەر مامۆستایەکیان لە جیاتی ئەوەی 400 ھەزار دینار وەربگرێت، 200 ھەزار دینار وەردەگرێت".

وتیشی "دوای ئەوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی وەزارەتی پەروەردەدا، ئەوانیش لەگەڵ مامۆستایانی میلاک مووچەی مانگی نۆ بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەپاش وەرگرتنی ئەو مووچەیە پاش چەند رۆژێک بە نزیکەیی لە کۆتایی مانگی 10 و سەرەتای مانگی 11، شایستەداراییەکانی مانگەکانی حەوت و ھەشت پێکەوە پێیان دەدرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan