کوردستانی
به‌شى نۆ كورسى په‌رله‌مان ده‌نگ نادرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ كۆتایی به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لایه‌نه سیاسییه‌كان دێت و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین هاوڵاتیی كارتى ده‌نگدانه‌كه‌ى وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، دوا واده‌ش تاوه‌كو كۆتایی ده‌وامى ئه‌مڕۆیه، واتا ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێكى ماوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024، كۆتا رۆژى بانگه‌شه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و نزیك ده‌بینه‌وه له رۆژى ده‌نگدان، به‌ڵام هه‌ر هاڵاتییه‌ك كارتى ده‌نگدانى پێ نه‌بێت ناتوانێت ده‌نگ بدات، كه‌چى هێشتا زۆر كه‌س هه‌یه كارته‌كه‌ى وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدانیش، ته‌نیا ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌ت هه‌یه و د. ئه‌یسەر یاسین، وتەبێژی راگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش ئاشكرایكردووه "ئەمڕۆ له دواى کاتژمێر سێى پاش نیوەڕۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان راده‌گیرێت له هه‌موو ئۆفیسەکانیان و ئەو کارتانەی دەمێننەوە تاوەکو دوای هەڵبژاردن لە جێگه‌یه‌كى پارێزراودا هەڵدەگیرێن".
وتیشى "تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 110 هەزار و 385 دەنگدەر ماوه کارتى ده‌نگدانه‌كه‌ى وەربگرێته‌وه".
به‌پێى خه‌مڵاندنێك، كه ئەگەر رێژەی دەنگ بۆ یه‌ك کورسی بریتی بێت له 12 هەزار کەس، ئەوا ئه‌و رێژه‌یه‌ى هاوڵاتیى كه ناتوانێت ده‌نگ بدات به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ى كارته‌كه‌ى، دەکاتە نۆ کورسی پەرلەمانی.
پ ح ع