کوردستانی

له‌م ناوچانه‌ ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م ناوچانه‌ ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییەکانی كه‌شناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان له‌ نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و لەسنووری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لەهەندێ ناوچەی جیاجیا لەکاتەکانی درەنگانی شەودا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت".

سه‌باره‌ت به‌ سبەی چوارشەممەش، ئاشكرایكردووه‌ "ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لەسنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لەهەندێ ناوچەی جیاجیا لەکاتەکانی درەنگانی شەودا.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "پلەکانی گەرما نزیک دەبن لەئه‌مڕۆ،بەڵام لەسنووری پارێزگای دهۆک کەمێک نزم دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیەیه‌:

هەولێر: 33

سلێمانی: 32

دهۆک: 32

کەرکوک: 36

هەڵەبجە: 34

زاخۆ: 32

سۆران: 31

حاجی ئۆمەران: 22

گەرمیان: 37

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان