کوردستانی
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لهبارهى ههڵبژاردنهوه: لە ئێستاوە خۆتان ئامادەبکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی سهبارهت به پرۆسهى هەڵبژاردنەکان پهیامێك بڵاودهكاتهوه و رایدهگهیهنێت "لە ئێستاوە خۆتان بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ناوماڵی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی تاڵی باریکی هەودای یەکبوونی نشتمانیی نەپسێت، لە لوتکەوە نەکەوینەوە ناو قوڵایی بنی چاڵە تاریکەکانی شکست".
ئهمڕۆ سێشهممه 15ى تشرینى یهكهمى 2024، له پهیامێكدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشكرایكرد "ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی فەڕمییدا، وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیش رادەگیرێت، داوا لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە خۆیان تۆمارکردوە، سەردانی ناوەندەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان".
ناوبراو له پهیامهكهیدا، داوا لە هەموو ئەو كهسانه كردووه کە مافی دەنگدانیان هەیە بەشدارییەکی کارا لە رۆژی هەڵبژاردندا بکەن و بەرجەستەی مافی راستەقینەی خۆیان بکەن، دڵنیابن لەوەی هەڵبژاردن رەوایەتیی بنەڕەتیی بەهەر دەسەڵات و حکومڕانییەک دەدات، هیچ شتێک ناگۆڕێت ئەگەر رێژەو و قەبارە و ریزبەندیی لایەنە بەشداربووەکان نەگۆڕێت، ئەمەش بەبێ بەشداریی کارایانەی ئێوە، ناکرێت".
له پهیامهكهی سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانیدا ئهوهش هاتووه "هەر ئەمڕۆ لە كاتژمێر 12:00ى شەودا ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان تەواودەبێت، داوا لە هەموو کاندید و لایەن و قەوارە و هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکان دەکەین، بەئارامیی و بە گیانی بەرزی قبوڵکردنی یەکتریی بانگەشەکەیان تەواو بکەن، پشتیوانمان بن بۆ ئەوەی ئەو زەمینە پێویست و لە بارەی بۆ هەڵبژاردنە تایبەت و گشتییەکان فەراهەممان کردووە، ببێتە وێستگەی چەسپاندنی دیموکراسیی و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرخستنی خەڵکی کوردستان و دەرفەت بەخشین بە پەسەندکردنی ئەنجامەکان و پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتێکی نوێ".
ئماژهى بهوهشداوه "لە ئێستاوە خۆتان بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ناوماڵی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی تاڵی باریکی هەودای یەکبوونی نشتیمانیی نەپسێت، لە لوتکەوە نەکەوینەوە ناو قوڵایی بنی چاڵە تاریکەکانی شکست".
پ ح ع