کوردستانی
پرۆژه گرنگه‌كه‌ى سلێمانى 65% كاره‌كانى ته‌واوبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى شارى سلێمانى 65% كاره‌كانى ته‌واو بووه و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت "18 كیلۆمه‌ترى قیرتاو كراوه و چووه‌ته 19 كیلۆمه‌تره‌وه، به‌ڵام هێشتا ناتوانن پێشبینى كاتى ته‌واوبوونى بكه‌ن".
ئەبوبەکر تەیب، بەڕێوەبەری پرۆژه‌ى شەقامی 100 مەتری سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پرۆژەی شەقامی 100 مەتری کارەکانی بەردەوامە لە ھەموو بەشەکانی كه به رێژەکەی 65% ى ته‌واو بووه".
وتیشى "بڕگەی قیرتاو کردنى پرۆژه‌كه 18 کیلۆمەترى دووچینی ته‌واو بووه و چووەتە 19 کیلۆمەتره‌وه به‌ڵام یه‌ك چینى ماوه‌ته‌وه چونكه قیرتاوكردنه‌كه به سێ چین ته‌واو ده‌بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "یەکتربڕەکانی شه‌قامه‌كه‌ش حه‌وت دانەیە و پێنج دانه‌ی کارەکانی لە تەواوبووندا و دوو یه‌كتربڕیشى کاری تێدا دەکرێت".
سه‌باره‌ت به ته‌واو بوونى پرۆژه‌كه‌ش، ئه‌بوبه‌كر ته‌یب روونیكرده‌وه "ناتوانن پێشبینی كاتى ته‌واوبوونه‌كه‌ى بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌یان پەیوەنەدی بە دابینکردنی بودجە و بەرنامەی کۆمپانیاوه هه‌یه".
پ ح ع