کوردستانی
دادگاى دهستوورى توركیا: دروشمى بژى سهرۆك ئاپۆ ئازادى رادهربڕینه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دادگای دەستووریی تورکیا، بڕیاریدا بەوەی هەریەک لە دروشمەکانی بژی سەرۆک ئاپۆ" و چەرخا شۆڕشە دەچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە.
دواى ئەوەى دادگای سزا قورسەکانی ئەردەخان بە تۆمەتى وتنەوەى دروشمەکانی بژی سەرۆک ئاپۆ و "چەرخا شۆڕشە"، سزاى زیندانیی بەسەر هاوڵاتییەکدا سەپاند، دادگاى دەستووریى تورکیا کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە وڵاتەکە، بڕیاریدا، ئەو دروشمانە دەچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە.
سزاکە لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا و هاوڵاتییە سزادراوەکە لە 11ى شوباتی 2022، لە دادگای دەستووری بە داواکاریی ئەوەی مافی ئازادیی بیروڕا و رادەربڕینی پێشێلکراوە سکاڵای تۆمارکرد.
دادگای دەستووریی بڕیاریدا سزادانی هاوڵاتییەکە بە تاوانی پروپاگەندە بۆ تیرۆر، بە گوێرەی ماددەی 26ى دەستووری تورکیا، پێشێل کردنی مافەکانیەتی لە ئازادی بیروڕا و رادەربڕین.
هەروەها دادگای دەستووریی فەرمانی کرد هاوڵاتییە سزادراوەکە بەبڕی 30ى هەزار لیرە قەرەبووی مەعنەویی بکرێتەوە و بەمەبەستی نەهێشتنی کاریگەرییەکانی پێشێلکارییەکەش، هاوڵاتییەکە سەرلەنوێ دادگایی بکرێت.
ع