کوردستانی
موراد قهرهیلان: پرۆسهى ئاشتى راست نییه و خهیاڵه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لهبارهی دهستپێکردنهوهی پڕۆسهی ئاشتی له تورکیا، رایگهیاند، شتێکی وەها بوونی نییە و نابێت کەس خەون و خەیاڵێکی وابکات.
موراد قەرەیلان، ئهندامى كۆمیتهى بهڕێوهبهریی پهكهكه رایگهیاند "هەندێک کەس دەڵێن ئایا پرۆسەیەکی نوێ دەست پێدەکات؟ شتێکی وەها بوونی نییە نابێت کەس خەون و خەیاڵێکی وابکات، ئێستاش ۆۆژانە کورد دەکوژن و لە هەرێمەکە جێگیر دەبن، شەڕ هەیە، گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، کەواتا، شتێکی لەوشێوە کە دەڵێن بوونی نییە".
وتیشى "ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتێکی ساختە پەیڕەو دەکەن، ئامانجیان وەستاندنی خوێنڕشتن و راگرتنی شەڕ نییە، بەڵکو پەرەپێدانی زیاتری شەڕەکەیە، بۆیە بەردەوام لایەنەکان هان دەدەن، ئەوان دەیانەوێت لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا شەڕ رووبدات و دەیانەوێت سوودی لێوەربگرن".
باسى لهوهشكرد "سیاسەتەکانی ئێستای ئەردۆغان بەم شێوەیەیە، واتا خۆی وەک لایەنگری فەلەستین و عەرەب نیشان دەدات بەڵام راست نییە، بەڵکوو نیازی هاندانی جیهانی عەرەبییە".
ئهوهشى خستهڕوو "ئهردۆغان هەمیشە دەیەوێت رۆژەڤی نوێ دروست بکات، ئێستا دەیەوێت سوود لەو هەلومەرجانە وەربگرێت و سووریا و ئێران لە هاوپەیمانێتی دژ بە کورد لەگەڵ عیراق بە هاوکایی پارتی بەشدار بکات بۆیە دەیەوێت لە هەرێمی کوردستان خۆی بپارێزێت و بەشێکی رۆژئاوای داگیر کردووە و دەڵێت من بەردەوام دەبم لە داگیرکاریی".
ع