کوردستانی

بتڵه‌ پلاستیكییه‌كان مه‌ترسیدارن و ده‌ته‌قنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بتڵه‌ پلاستیكییه‌كان مه‌ترسیدارن و ده‌ته‌قنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

قائیمقامییه‌تى سلێمانی هۆشداریی لە جۆرێک له‌ بتڵی غازی ماڵان دەدات و قەدەغەی دەکات.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ "دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاریی بۆ فرۆشتنی جۆرێک له‌‌ بتڵی غازی ماڵان كه‌ له‌ پلاستیك دروستكراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی كراوه‌ بۆ پشكنین".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "پاش پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ بتڵه‌ گونجاو نییە و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری 90 باڕی نییه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بتڵه‌ پلاستیكییه‌ چینییانه‌ مه‌ترسی ته‌قینیان لێده‌كرێت و جێگه‌ی مه‌ترسین، پێویستە هاوڵاتیان له‌و جۆره‌ بتڵه‌ غازه‌ پلاستیكییه‌ به‌كارنه‌هێنن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان