کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ له‌سه‌ر پۆستەرى كاندید و لایه‌نه‌كان هۆشدارى ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له باره‌ى لێکردنەوەی پۆستەرى كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان لەلایەن هاوڵاتییانه‌وه، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "هەر کەسێک ئه‌و پۆستەرانه لێبکاتەوە، رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە".
له راگەیه‌ندراوێکدا هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه "راوەستانی بانگەشەی هەڵبژاردن بە واتای لابردنی پۆستەرەکان و بردنی ئاسنەکان نییە".
وتیشى "تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن و تەواوبوونی پرۆسەکە، پێویستە ئەو پۆستەرانە بمێننەوە، دواتریش كاندید و لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیار دەبن لە هەڵگرتنەوەیان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هەر کەسێک بە ناوی تەواوبوونی کەمپەین و بۆ بردنی ئاسنی پۆستەرەکان، پۆستەر لاببات، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە و پۆلیس مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەکات".
ئه‌مه له كاتێكدایه، بانگەشەی هەڵبژاردن له لایه‌ن كاندید و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له کاتژمێر 12ى شەوی رابردووه‌وه کۆتایی پێهاتووه و له 20ی ئه‌م مانگه‌ش پرۆسه‌ى دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
پ ح ع