کوردستانی

له‌ سه‌ر هاتوچۆكردن له‌ نێوان كوردستان و ئێران بڕیارێكى نوێ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سه‌ر هاتوچۆكردن له‌ نێوان كوردستان و ئێران بڕیارێكى نوێ درا
مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ هاتوچۆكردنى هاوڵاتییان و بازرگانان له‌ نێوان كوردستان و ئێران له‌ رۆژانى هه‌ڵبژرادندا بڕیارێكى نوێ ده‌ركرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و گەشتیارانی كوردستانی و بیانی  و بازرگانان و كۆمپانیاكان دەكەینەوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و رۆژانی هەڵبژاردن، هاتوچۆی گەشتیاری و  جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەكان و لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانیش لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "دەروازەكەیان داناخرێت و وەكو رۆژانی ئاسایی كراوە دەبێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان