کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر چى؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سەرۆکی هەرێم بۆ توركیا و ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
لە راگەیه‌ندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هەردوو لا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا كرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه چۆنیه‌تیى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ده‌ر‌فه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى توركییان له ناوچه جیاكانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد".
ئه‌وه‌ش هاتووه "سه‌رۆكى كۆمارى توركیا، به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شی نێوانیانی له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جیاكاندا نیشان دا".
سەرکایەتیی هەریم له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان ده‌رباره‌ى ئاڵۆزیى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕى، له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه پێویسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌كان بگیرێت و كێشه‌كان ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ى رێگه‌ى په‌ره‌پێدان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌وه بوون".
پ ح ع