کوردستانی

له‌سه‌ر بردنى پۆسته‌ره‌كان سكاڵا تۆمار كراوه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌سه‌ر بردنى پۆسته‌ره‌كان سكاڵا تۆمار كراوه‌؟
مه‌ودا میدیا-

له‌سه‌ر لابردن یان بردنى پۆسته‌ره‌كان، تاوه‌كو ئێستا هیچ سكاڵایه‌ك له‌ لایه‌ن كاندید و لایه‌نه‌كان تۆمار نه‌كراوه‌ و پۆلیسی گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌ر سكاڵا بكرێت و بڕیارى دادوه‌ر هه‌بێت، ئه‌وان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن".

واده‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانى كۆتایی هات، به‌ڵام هێشتا پۆسته‌رى كاندید و لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان ماوه‌نه‌ته‌وه‌، وه‌ رێگه‌پێدرایشه‌ تاوه‌كو مانگێك دواى كۆتایی هاتنى پرۆۆسه‌ى ده‌نگدانیش بمێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتن به‌ واده‌ى بانگه‌شه‌ كه‌سانێك هه‌ن چوارچێوه‌ى پۆسته‌ره‌كان لێده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یبه‌ن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هەر کەسێک ئه‌و پۆستەرانه‌ لێبکاتەوە، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و پۆلیس مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەکات.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هیچ كاندید و لایه‌نێك له‌ سه‌ر بردن یان لابردنى پۆسته‌ره‌كانیان سكاڵاى تۆماركردووه‌، عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان هیچ كاندیدێك یان لایه‌نێك سكاڵاى له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تۆمار نه‌كردووه‌ كه‌ پۆسته‌رى لابرابێت یان دزرابێت".

وتیشى "له‌ ئه‌گه‌رى حاڵه‌تى له‌و جۆره‌شدا و بڕیارى دادوه‌ر هه‌بێت، ئه‌وان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و به‌ ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵده‌ستن".

پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan