کوردستانی
ئەنجومەنی مامۆستایانى ناڕازیی: گەیشتینە ئەو ئەنجامەی فۆڕمی تەوتین بەشێک نییە لە (هەژماری من)
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت بهو فۆِرمهى بڵاوكراوهتهوه و دهنگۆى ئهوه بڵاوبووهتهوه كه بهشێكه له ههژمارى من و پهیوهندى تهوتینهوه نییه، ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی روونکردنەوەیەک بڵاو دهكهنهوه و رایدهگهیهنن "گەیشتینە ئەو ئەنجامەی فۆڕمی تەوتین بەشێک نییە لە (هەژماری من) و بەپێی زانیارییەکان، تەنها وەرگرتنی زانیارییە و هەنگاوێکی زۆر سەرەتاییە بۆ پڕۆسەی تەوتین و بەنشتیمانییکردنی مووچەکانیان".
دهقى روونكردنهوهكه:
روونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە:
بەپێی بەدوادچوونەکانمان لە بەغداد و سلێمانی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سەبارەت بە ئەو فۆڕمەی نێردراوە بۆ فەرمانگەکان بەناوی فۆڕمی تەوتین، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی فۆڕمەکە بەشێک نییە لە (هەژماری من) و بەپێی زانیاریی بەدەستهێنراو تا ئەم ساتە، تەنها وەرگرتنی زانیارییە و هەنگاوێکی زۆر سەرەتاییە بۆ پڕۆسەی تەوتین و بەنیشتیمانیکردنی مووچەکانمان.بۆیە پێمانوایە ناتوانرێت پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بۆ مەبەستی دیکە بەکاربهێنرێت و ئێمە پڕیدەکەینەوە و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش خۆیان خاوەن بڕیارن. پێویستە دەسەڵاتدارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری پابەندی تەواوی بڕیارەکەی دادگای باڵای فێدڕاڵیی بن و هەنگاوە کردارییەکانی بەنیشتیمانیکردنی مووچە تەواوبکەن و ئەم هەنگاوە تەنها بەشێک نەبێت لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت و هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر. وەک پێشتریش ئاماژەمان بۆکردبوو؛ بڕیاربوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تەواوی زانیارییەکان بخەینەڕوو، بەڵام لەئێستادا ستافێک لە ئەنجومەنەکەمان لە بەغدادی پایتەختن بۆ بەدواداچوونی زیاتر و دەکرێت لە ئەگەری دروستبوونی گۆڕانکاری و لەگەڵ هاتنەوەی ئەواندا کۆنگرەکە ببەستین.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی.
16 ی10ی 2024.
پ ح ع