کوردستانی
به‌شێكى كه‌مى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
گۆڤارێکی ئەمه‌ریکی لە یەکلابوونەوەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عیراق بڵاویكرده‌وه، تەنیا بەشێکی كه‌مى ئەو هێزانە و ئەویش بۆ یارمەتیی هێزە کوردەکانی سووریا لە هەولێر دەمێنێتەوە.
گۆڤاری فۆرن پۆلیسى ئەمه‌ریکا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكرده‌وه "بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عیراق لە ئەنجامی دانوستانی دوو قۆڵی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ لاوازبوونی داعش لە عیراق و نەبوونی بیانوویەک بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عیراق، کاتی ئەوە گەیشتووە 2500 هێزی ئەمه‌ریکی لە عیراق بکشێنەوە".
باسى له‌وه‌شكردووه "تەنیا بەشێکی كه‌مى هێزەکانی ئەمه‌ریکا و ئەویش بۆ یارمەتی بە ئۆپەارسیۆنی دژە داعشی هێزە کوردەکانی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە".
ع