کوردستانی
كاتى راگهیاندنى ئهنجامى ههلّبژاردن دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بەلام ناتوانرێت تانەی لێ بدرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگهیاند |دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، تیمی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بڵاو دەکەنەوە، کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە فەرمی ئەنجامەکە بڵاو کرایەوە، ئینجا قۆناغی تانەدان دەستپێدەکات".
ئاماژەی بەوەش کرد "کاتێک تانەدانیش کۆتایی هات، پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە و بۆ مبدیاکان ئاشکرا دەکرێت".
بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.
ع