کوردستانی
بەهۆی قیرتاوکردنەوە شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممەك سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڵاوی کردەوە، بەهۆی قیرتاوکردنەوە لە پڕۆژەی بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیبی شەقامی سەرەکی تراییەکە بە ئاراستەی شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود دادەخرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی تراییەکە بە ئاراستەی شەقامی خەدەمی بازنەی مەلیک مەحموود دادەخرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە رێگەی دەورووبەر بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی ئاستەنگ دورست نەبێت بۆ تیمی ئەندازیار و کرێکارانی نوێکردنەوەی شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی".