کوردستانی
حزبێكى تر له كوردستان دروستبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، مۆڵەتی كاركردنی بە حزبێكی نوێ دا بەناوی (بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستانی عیراق) و بهپێى زانیارییهكان، سەرۆكایەتیی حزبهكه لەلایەن عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، برای محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە، دەكرێت.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی فەڕمیی بە ژمارە (30619) كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ئهو وهزارهتهى لەسەرە، بڵاوكردووهتهوه و تێیدا رایگهیاندووه "بەپێی مادەكانی (حهوت و ههشت) لە یاسای حزبەكانی هەرێمی كوردستان و بەڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كورستان، مۆڵەت درا بە دامەزراندنی (بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستانی عیراق)".
بەپێى زانیارییەكانی مهودا میدیا، سەرۆكایەتی حزبەكه لەلایەن عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، برای محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە، دەكرێت.
عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، پێشتر جێگری محەمەدی حاجی مەحمودى براى سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بوو، بەڵام بههۆى كێشه و ململانێی زۆر له نێوانیاندا له كۆبوونهوهی مهكتهبی سیاسی پارتهكه بڕیار درا به دوورخستنهوهی.
پ ح ع