کوردستانی

ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌ستپێده‌كات
مه‌ودا میدیا-

فەرمانبەرانی شارەوانیی سلێمانی به‌ شه‌و و رۆژ له‌ هه‌وڵى ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى دابه‌شكردنى زه‌ویدان به‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "فەرمانبەرانیان له‌ ئێستادا له‌ ده‌وامن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی فۆڕمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا .

هاوكات، تەلار نەجات، سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیى سلێمانى ئاشكرایكردووه‌ "نزیکەى شەش هەزار و 500 فەرمانبەر لە ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى وەرگرتنى زەوییان وەرگرتووە، لە دواى تەواوبوونى کارتەکانیان به‌مزووانه‌ تیروپشک به‌ مه‌به‌ستى دابەشکردنى زەوى بەسەر ئەو فەرمانبەراندا دەکەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان