کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان ھێڵی سوورە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان ھێڵی سوورە
مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‎سەرۆکی یەکێتی بۆ شەهیدبوونی (محەمەد رەشید ژاڵەیی) کارمەندی دەزگای ئاسایشی ھەرێم پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات وبه‌ڵێنیان پێده‌دات تۆڵەی ئەو خوێنە دەکەنەوە و ھیچ بوارێک بۆ تیرۆریستان ناھێڵنەوە، راشیده‌گه‌یه‌نێت "دڵنیایی بەھەموولایەک دەدەین ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان ھێڵی سوورە".

محەمەد رەشید ژاڵەیی، كارمەندی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم شەوی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوەی تیـرۆرسـتاندا شەهیدبوو.

دەقی پەیامەکە:

شەھیدبوونی کاک محەمەد رەشید ژاڵەیی، کارمەندی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاکی کوردستاندا، لە قووڵایی دڵمانەوە نیگەرانیکردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، ھاوڕێیان و ھێزەکانی ئۆپراسیۆن دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم شیفای بریندارەکان بدات.

‎دڵنیایی بەھەموولایەک دەدەین ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان ھێڵی سوورە و تاوەکو خاوەنی ئەو ھێزە قارەمان و تێکۆشەرانە بین، ژیانی خەڵکەکەمان لە ئارامی و ئاسایشدا دەبێت. بەڵێن بە خانەوادە سەربەرزەکەی شەھید محەمەد و ھاوڕێیانی دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەکەینەوە و ھیچ بوارێک بۆ تیرۆریستان ناھێڵینەوە.

‎خوای گەورە شەھید محەمەد بە بەھەشتی بەرین شادبکات  و سەبووری بەھەموو لایەک ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan