کوردستانی

ئه‌مڕۆ ئەگەرى نمەبارانێکى کەم هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ ئەگەرى نمەبارانێکى کەم هەیە
مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانى کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرده‌وه‌ و رایدەگەیەنێت "ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریش ئەگەرى نمەبارانێکى کەم هەیە بە شێوەى پچڕ پچڕ". 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمەبارانێکى کەم هەیە بە شێوەى پچڕ پچڕ".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە باکوورى هەرێم بە شێوەیەکى گشتى پلەکانى گەرما 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە، بەڵام لە باشووری هەرێم 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "سبەی شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 4 بۆ 6 پلەی سیلیزی دادەبەزن".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 28

سلێمانی: 25

دهۆک: 26

کەرکوک: 30

هەڵەبجە: 24

گەرمیان: 31

زاخۆ: 24

حاجی ئۆمەران: 18

سۆران: 27

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان