کوردستانی

ئەگەری نمەباران هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەری نمەباران هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا-

كەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەگەری نمەبارانێكی كەم لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە هه‌یه‌".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێكی كەم لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە".

راشیگه‌یاندووه‌ "پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە بە (3-5) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور دەگۆڕێت لە هەندێ شوێن، پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23  پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

دهۆك: 21 پلەی سیلیزی

كەركوك: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 21  پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان