کوردستانی

ئاماری پێشلكارییه‌كان له‌ ده‌نگدانى تایبه‌تدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری پێشلكارییه‌كان له‌ ده‌نگدانى تایبه‌تدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى تایبه‌تدا 19 پێشلكاری به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، راپۆرتێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "لە رێگەى سەکۆی پەیامنێرانەوە کە ژمارەیان 180 پەیامنێرە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، چاودێری بارودۆخی تیمەکانی راگەیاندنی کرد و ئاماری پێشێلکارییەکانی تۆمارکردووە".

راشیگه‌یاندووه‌ "19 پێشێلکاریی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە به‌شێوه‌یه‌ك، لە هەڵەبجە 15 پێشێلکارى، لە هەولێر سێ پێشێلکارى و لە دهۆک یەک پێشێلکارى، بەڵام لە سلێمانى هیچ پێشێلکاریەک تۆمار نەکراوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان