کوردستانی
له ده‌نگدانى تایبه‌ت پارتى تووشى شكستى گه‌وره‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو به‌شێوه‌ى نایاسایی خه‌ریكى دامه‌زراندنى هێز بووه و چه‌ندان كه‌سى بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان دامه‌زراندووه، به‌ڵام رووبه‌ڕووى شكستێكى گه‌وره بووه‌ته‌وه له ده‌نگدانى تایبه‌ت.
پارتى خاوه‌نى سه‌دان هه‌زار كه‌سه له هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزێكى زۆرى نایاسایی، له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو له ده‌نگدانى تایبه‌ت سه‌رو 100 هه‌زار ده‌نگى هێناوه، به‌ڵام له ههلّبژاردنى ئه‌مجاره بۆ ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت نزیكه‌ى نیوه‌ى ده‌نگه‌كانى كه‌میكردووه.
به راى شاره‌زایان و چاودێران، هۆكارى ئه‌و شكسته‌ى پارتى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخه خراپه‌ى له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو له كابینه‌ى نۆیه‌م دروستیكرد، به پله‌ى یه‌كه‌م نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و لێبڕین و سیاسته چه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها هێنانى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێم هۆكارێكى تربووه.
له ههلّبژاردنى ساڵى 2018 له ده‌نگدانى تایبه‌ت نزیكه‌ى 100 هه‌زار ده‌نگى هێنابوو، به‌ڵام له ده‌نگدانى تایبه‌ت كه دوێنى هه‌ینى به‌ڕێوه‌چوو له خوار 70 هه‌زار ده‌نگى هێناوه.
ئه‌رسه‌لان مسته‌فا، چاودێرى سیاسیى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت پارتى ده‌نگێكى زۆرى له‌ده‌ستداوه، یه‌كه‌م خه‌ڵك تێگه‌یشتوون ئه‌و حزبه حزبى به‌رژه‌وه‌ندیخوازه و هیچ خزمه‌تێك ناكات و دۆخێكى خراپیان بۆ خه‌ڵك دروستكرد، هه‌روه‌ها ئیدارهدانێكى خراپیان له كوردستان ئه‌نجامدا".
وتیشى "هۆكارى دووه‌م ئه‌وه‌یه پارتى هیچ رێگرییه‌كى بۆ ساخته‌كاریی نه‌مایه‌وه و نه‌یتوانى بیكات، چونكه هێزێكى زۆرى ده‌ره‌وه له رابردوو ده‌نگیان داوه، هه‌روه‌ها سزادانى خه‌ڵك بووه بۆ ئه‌و حزبه".
باسى له‌وه‌شكرد "پارتى سه‌رو 100 هه‌زار كه‌سى له ده‌نگده‌رى تایبه‌ت هه‌یه و به‌رده‌وامیش خه‌ڵكى دامه‌زراندووه بۆ خۆى، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وه‌ش فریاى نه‌كه‌وت و رووبه‌ڕووى شكست بووه‌وه".