کوردستانی
سبه‌ینێ پرۆسه گه‌وره‌كه ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتیى بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
سبه‌ینێ كاتژمێر 7ى به‌یانى، پرۆسه‌ى هه‌لّبژاردنى گشتیی له هه‌رێمى كوردستان بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات و به‌پێى داتاكانى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌لّبژاردنه‌كانى عیراق سه‌رو دوو ملیۆن هاوڵاتیی ده‌توانن به‌شداریی له‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن.
كۆمسیۆنى عیراق راگه‌یاند "پرۆسه‌كه تا كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و دریّژناكرێته‌وه و هیچ مه‌ودایه‌كیش بۆ ساخته‌كاریی نییه و هیچ كارتێكى ده‌نگدانیش ئه‌وانه‌ى كه وه‌رنه‌گیرابوونه‌وه له هه‌رێمى كوردستان نه‌ماون و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ هه‌ینى ده‌نگدانى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ع