کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ تایبهت به دهنگدان چەند رێنوێنییەک بڵاودهکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆى حكومهتى ههرێم، چەند رێنوێنییەک بۆ دەنگدانی گشتی بڵاودهکاتەوە و ئاڕاستەی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کردووە.
رێنوێنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بریتین لە:
1- قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێت، تەنیا چاودێران و نوێنەران و رۆژنامەنووسان بۆیان هەیە مۆبایل و کامێرا ببەنە ژوورەوە.
2- قەدەغەیە نوێنەرانی بەربژێرەکان تاوەکو 150 مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
3- تاوەکو مەودای 150 مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری بەربژێر و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان لێبکرێنەوە.
4- جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی راسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازییەوە بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببێتەوە.
پ ح ع