کوردستانی
بارستە هەوایەکی سارد روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەزایهكى بواری کەشناسی، رایدهگەیهنێت "بارستە هەوایەکی سارد له ئهمڕۆوه دەگاتە هەرێمی کوردستان و کاریگەرییهكهشى لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە زیاتر دادهبەزێت، وه تاوهكو رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا راگهیاند "چەند رۆژێکە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور بەسەر ئاسیا و بەشێکی ئەورووپا دابەزیوە بە رەنگی شین بۆ سەوز، دواتر بۆ ئهمڕۆ 20ی مانگ وردە وردە دەگاتە هەرێمی کوردستان".
وتیشى "بە چینێکی رەنگی سەوزی تۆخ بۆ رەنگی زەرد هەست بە سەرما دەکرێت، هاتنی ئەم هەوا ساردە وا دەکات بەشێکی ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە هۆی هاتنی شێ، دەریای سپی ناوەڕاست دابەزینی شەپۆلی دەریای رەش تێکەڵ دەبێت، لەگەڵ بارستە هەوا ساردەکە دواتر دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و هەوری تەواو لە ناوچە جیاجیاکانی باکوور و باکوری خۆڕهەڵات و باکووری خۆرئاوای هەرێمی کوردستان، كه ئەگەری باران بارین دروست دەکات".
راشیگهیاند "لە ناوچە سنوورییەکان کە بەرزییان 2700 مەترە لە ئاستی دەریا بەفر دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما بە خێرایی نزیک 10 بۆ 13 پلە روو لە دابەزین دەکات، لە هەندێک ناوچەى سنووری شاخاوی لە کاتەکانی بەیانی دەچێتە ژێر سفر".
روونیشیكردهوه "کاریگەری ئەم هەوا ساردە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە زیاتر دادهبەزێت، مانەوەی هەوای سارد تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت، دواتر بارستە هەوا ساردەکە لە سەر هەرێمی کوردستان لادەچێت، بە وتەی جوانی پێشینان پێی دەڵێن (وەیشوومە) سەرما بردنی بەرگی درخت و رووەکی هاوینە".
پ ح ع