کوردستانی

بەفر ده‌بارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر ده‌بارێت
مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم، پێشبینییه‌كانى کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و به‌پێى پێشبینییه‌كان، سبەینێ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەفر ده‌بارێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "سبەی سێشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێت".

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی بەمشێوه‌یه‌یه‌:

هەولێر: 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى

دهۆک: 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى

سۆران: 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان