کوردستانی
قوربانییه‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى سلێمانى ریده‌گه‌یه‌نێت "له سنوورى سلێمانیدا له ماوه‌ى ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوه‌كو كۆتایی هاتنى پرۆسه‌كه، سێ كه‌س بوونه‌ته قوربانى".
سامان نادر، لێپرسراوى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ماوه‌ى ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوه‌كو ئێستا كه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه ته‌نیا سێ كه‌س بوونه‌ته قوربانى".
وتیشى "له‌و سێ كه‌سه‌دا یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستداوه كه گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵان بوو، وه دووانیان برینداربوون و بارى ته‌ندروستییان جێگیره و ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كراون".
روونیشیكرده‌وه "ره‌نگه كه‌سانى تریش هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى فریاكه‌وتنى لێ ئاگادار كراونه‌ته‌وه و پێیان گه‌شتووه، ته‌نیا ئه‌و سێ كه‌سه بوونه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردووش‌دا مێردمنداڵێك له ناحیەی قەسرۆکى سه‌ر به قه‌زاى شێخان، له كاتى لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌رى بانگه‌شه‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى چوارچێوه ئاسنییه‌كه‌ى پۆسته‌ره‌كه به‌ر كاره‌با كه‌وت، كاره‌با گرتى و گیانى له‌ده‌ستدا.
پ ح ع